وەزارەتی پلاندانانی عێراق 10 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەک وادەی دەستکردن بە سەرژمێری دانیشتووان راگەیاند.
محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بە بەشداریی 120 هەزار کادر رێکەوتی 10 ی تشرینی ئەمساڵمان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان دیاریکردووە، لە ئێستادا کاری زۆر لەبەردەمماندا ماوە وەک ئامادەکاری بۆ پرۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە نیوەی دووەمی مانگی ئایار سەرژمێری ئەزموونی و راهێنانی کارمەندان لەسەر شێوازی ژماردنەکان کە ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت دەستپێدەکات.