ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی سودانی و مەكگۆرگ ئاشكراكرا

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە رێكخەری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كۆشكی سپییەوە پێگەیشت و سودانی ناردنی شاندێكی بۆ واشنتن پێڕاگەیاند.

نوسینگەی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە برێت مەكگۆرگ، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقاوە پێگەیشت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، مەكگۆرك سەرەڕای پیرۆزبایی لە سودانی بۆ وەرگرتنی پۆستەكەی، پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی بۆ سەقامگیری، ئاسایش و سەروەریی عێراق دووپاتكردووەتەوە، لەگەڵ ویستی جۆ بادین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییە ستراتیژییەكان.

لای خۆیەوە سودانی رایگەیاند، پێشینەی كارەكانی حكومەتەكەی خۆی دەبینێتەوە لە پارێزگاریكردن لە پەیوەندییەكی هاوسەنگ، بونیادنانی هاوبەشیی ئابوری لە ناوچەكە و جیهاندا.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، “پەیوەندییەكە رێككەوتنی لەنێوان هەردوولا لێكەوتەوە لەسەر گرنگیی درێژەدان بە هەوڵەكان بۆ زامنكردنی شكستهێنانی تەواوەتی بە داعش، پاڵپشتیكردنی رۆڵی هەرێمایەتیی عێراق لە دروستكردنی پرد لەنێوان وڵاتانی ناوچەكەدا”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق سووربوونی خۆیشی لەسەر ناردنی شاندێك بە سەرۆكایەتیی وەزیری دەرەوە بۆ واشنتن نیشاندا بۆ پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بەپێی رێككەوتنی چێوەی ستراتیژی، لەوانەش تاوتوێكردنی بەرهەمهێنانی وزەی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا.

بابەتی پێشتر

بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گرنگ دادەنرێت

بابەتی دواتر

ژن و منداڵی تیایە.. داڕمانی زەوی لە مالیزیا قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پارێزگایەك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە لە پارێزگای نەینەوا سبەی كرایە پشوو، بەڵام پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی…
Total
0
Share