دامەزراوەی ڤیم هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان لە خۆڵ و خاشاك ئەنجامدەدات.
دامەزراوەكە ئەمڕۆ هەڵمەتی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكی ناو بەنداوی دەربەندیخان-ی دەستپێكرد و، تەنها لە ئەمڕۆدا نزیكەی حەوت تۆن خۆڵ و خاشاكی ناو بەنداوەكەیان پاككردەوە.
بڕیاریشە هەڵمەتەكە سبەینێش بەردەوامدەبێت.