لەسەر ڕێگای 120 مەتریی هەولێر حەوت “بگۆڕی کارەبا” دزراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبا لە هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا حەوت “بگۆڕی کارەبا”ی سەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر دزراون و پۆلیس بەدوای تۆمەتباراندا دەگەڕێت.

تاڤگەر عومەر، بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو بگۆڕانەی کە دزراون تایبەتن بە ڕووناکیی سەرشەقامەکان و بەهۆی دزرانیانەوە چەند شوێنێک تاریکبوون”.

بە وتەی ئەو بەڕێوەبەرە، ئەوان سکاڵایان تۆمارکردووە و پۆلیس بەدوای بکەرانی ڕووداوەكەدا دەگەڕێت.

هۆکاری نەدۆزینەوەی تۆمەتباران و ئاڵۆزیی دۆسییەکە لەبەردەم پۆلیسدا ئەوەیە، کە ئەو ناوچەیەی دزییەکەی تێداکراوە کامێرای چاودێریی تێدانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share