پۆلیسی هەڵەبجە هۆشداری لە بڵاوکردنەوەی وێنەی هاوڵاتییەک دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ماوەیەکە وێنە و ڤیدیۆی هاوڵاتییەک کە نەخۆشی بیرکۆڵی هەیە لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە، بەڵام ئەمە پێچەوانەی یاسایە و ئەنجامدەرانی رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کەسێک کە نەخۆشی بیرکۆڵی هەیە بەناوی محەمەد مستەفا کەریم لە سۆشیال میدیا بەکار دەهێنرێت و وێنە و ڤیدیۆی بە جلوبەرگی سەربازیەوە تۆماردەکرێت و بڵاودەکرێتەوە، ئەم کارە سەرپێچی یاسایە و لەمەودوا هەرکەسێک بە جلوبەرگی سەربازییەوە ڤیدیۆی تۆماربکات و بڵاویبکاتەوە یان جلوبەرگی سەربازی بۆ دابینبکات رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە و سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت بەپێی ماددەکانی (226، 260، 47 بڕگە 3 و48 بڕگە 1لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 ی هەموارکراو).

داوایشیکرد، هاوڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لەو کارە لە رووی مرۆڤایەتییەوە سەیری ئەو کەسە بکەن و نەبنە هۆکاری بەکارهێنانی و ئازاردانی لەگەڵ رێزدا.

بابەتی پێشتر

دابەزینی لەناکاوی نەوتی خاوی کۆگاکانی ئەمریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

لە بەیانی ئەمڕۆدا 100 دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share