شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

به‌هۆى كاركردنى تيمه‌كانى شاره‌وانی سلێمانی، شەقامێکی شارەکە بەربەست دەکرێت.

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆى كاركردنى تيمه‌كانى شاره‌وانیی سلێمانى، شه‌قامى ڕاپه‌ڕين به‌ ئاڕاسته‌ى سلێمانى، ئه‌و هێڵەی كه‌ له‌ يه‌كتربڕى باخى به‌ختيارييه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو به‌كره‌جۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێڵەی له‌ناو شاره‌وه‌ له‌ژێر پرده‌كه‌وە ده‌چێته‌ باخى به‌ختيارى، به‌ربه‌ست ده‌كرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش تەواوکردنی کارەکان، شۆفێران لە کرانەوەی شەقامەکە ئاگاداردەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share