نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە.

سەباح حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرێم و بەغداد گەیشتوون بەو باوەڕەی کە نابێت چیتر کێشەکانی نێوانیان بە هەڵپەسێردراوی بمێننەوە، بۆیە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیان هەنگاوی باشیان ناوە و بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە.

ئاشکراشیکرد، چاوەڕێین لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران، سودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی پێنج بدات و هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی شەش بنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: شەوی ڕابردوو بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر سنووری سلێمانی و کۆیە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاودەکاتەوە. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 12:20…
Total
0
Share