بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە كورتە پەیامێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، “هەر كوردین و هەر كورد دەبین”.
لە پەیامەكەیدا سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، دەستخۆشی لە ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن دەكەم و پێشنیازێكم هەیە كە بۆ ساڵی 2025 خەڵاتی زێڕینی بلە بدرێتە شەهید هەڤاڵ عەبدۆ كە پشتیوانییە بۆ هەموو خوشك و برا كوردەكانمان لە سوریا و لە هەمانكاتدا پەیامێكە بۆ نەیارانی كورد ئەو خائینانەیە كە لەگەڵ نەیارەكانمان كاردەكەن كە هەر كوردین و هەر كورد دەبین”.