دانا عەبدولكەریم: دوو تونێلی دیكە لە دەربەندیخان دروستدەكرێن

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە گفتوگۆداین لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك بۆ دروستكردنی دوو تونێلی دیكە لە دەربەندیخان و هەر كاتێك گفتوگۆكانمان بگاتە ئەنجام یاخود بارودۆخی حكومەت باش بێت ئەو پڕۆژەیە جێبەجێدەكرێت.

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا سەبارەت بە دروستكردنی دوو تونێلی دیكە لە دەربەندیخان وتی، “تێچووی ئەو پڕۆژەیە 200 ملیۆن دۆلارە، لەم بارودۆخە داراییەی ئێستای حكومەتی هەرێم ناتوانرێت جێبەجێبكرێت”.

ئاشكراشیكرد، “لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك لە گفتوگۆدان كە بە قەرزی درێژخایەن دروستبكرێن و ئەگەر گەیشتنە ئەنجام یاخود بارودۆخی دارایی حكومەت باش بێت بە دڵنیاییەوە جێبەجێدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ شه‌خته‌ دروستده‌بێت و به‌فربارین كۆتایی دێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانيى هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى ئه‌مڕۆ و ‏سبه‌ینێی كەشوهەوای پارێزگاكانى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌…
Total
0
Share