حکومەتی عێراق:وەک سەرەتایەک 25 پاس ئامادەکراوە بۆ کارکردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی

تیمی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکانی حکومەت کە سەربە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقە، وەک سەرەتایەک تەرخانکردنی 25 پاسی بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی ناو کەمپی زانکۆی بەغداد راگەیاند کە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنیان تێدا بەکاردەهێندرێت.

لەو بارەیەوە عەمار مونعم، سەرۆکی تیمی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکانی حکومەت لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ”هەوڵەکانی تیمەکەمان بووە هۆی ئەوەی وەزارەتی گواستنەوە 25 پاسی مۆدێرن تەرخان بکات کە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنیی (pos)یان تێدا بەکاردەهێندرێت بۆ گواستنەوەی خوێندکاران و ستافی مامۆستایان لەناو کەمپی زانکۆی بەغداد و لە سبەینێوە ئەو پاسانە دەستبەکار دەبن”.

جەختیلەوەش کردەوە، ”ئەم بابەتە لەژێر رێنمایی سەرۆک وەزیراندا هاتووە بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەرەباڵغییەی کە لە کاتی دەوامی رەسمیدا دروست دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

پێرێز بەرگری لە چاڤی دەكات

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر كوردین و هەر كورد دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share