چەمچەماڵ.. هەشت تۆمەتبار دەستگیركران

بەهۆی دوو ڕووداوی جیا لە چەمچەماڵ هەشت تۆمەتبار دەستگیركران، یەكێك لە ڕووداوەكان تەقەكردن بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، كاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو لە قەزای چەمچەماڵ شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو دراوسێدا ڕوویدا و بەهۆیەوە تەقەكرا.

دەشڵێت، هێزەكانی پۆلیسی چەمچەماڵ توانییان لە ماوەیەكی كەمدا و بەهاوكاری ئاسایشی سنوورەكە تۆمەتباران دەستگیربكەن.

لەئێستادا تۆمەتباران (ب.م.ف، ه.م.ف، س.ص.ی، ت.س.ص، م.س.ص، ه.ر.م) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە.

دەشڵێت، هێزەكانی پۆلیسی چەمچەماڵ دوو تۆمەتباری تریان دەستگیركرد كە لەناو بازاڕی قەزاكە پشێوییان دروستكردووە و بەچەقۆ شەڕیان كردووە.

هەردوو تۆمەتبار (م.س.ح) و (ژ.ف.ف) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share