شارەوانیی سلێمانی: گرفتەکانی بەردەم کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی دابان چارەسەرکران

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەی شەقامی دابان چارەسەرکران.

سەبارەت بە پڕۆژەی شەقامی دابان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ”چەند هۆکارێکی وەک کەشوهەوا و بوونی بۆری ئاوی سەرەکی و مۆلیدەی گەڕەک و دوو خانوو کە موڵکی تایبەت بوون لە شەقامەکە بوونە بەربەست و وەستاندنی پڕۆژەکە، بەڵام خۆشحاڵانە ئەم گرفتانە چارەسەرکران”.

دەشڵێت، ”پڕۆژەی شەقامی دابان پڕۆژەیەکە کە شەقامی پارکی ئازادی بەرەو کارێزەوشک دەکات بە دوو ئاڕاستە و دەیگەیەنێت بە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی شاری سلێمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share