تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، هەواڵی دۆزینەوە و تۆمارکردنی ژمارەیەک تووشبووی ئەیدز لەشاری هەولێر دوورە لە ڕاستی، هیچ بنەمایەکی دروستی تێدانیە، تەنها پڕوپاگەندەیە.

دەشڵێت، “نابێت هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵی لەو جۆرە بڵاوبکاتەوە بەبێ وەرگرتنی دڵنیابوونەوەی وەزارەتی تەندروستی و، ببێتە هۆکاری دروستبوونی دڵەڕاوکێ و پشێوی”.

دەستنیشانکردن و تۆمارکردنی هەڵگرانی ڤایرۆسی HIV (ئەیدز) ڕێكاری تایبەت بەخۆی هەیە، وەك ئەوەی وتەبێژی وەزارەتەكە دەیڵێت و دووپاتیشیدەكاتەوە، تەنها و تەنها تاقیگەکانی تەندروستیی گشتیی حکومی دەتوانن پشتڕاستی بکەنەوە، دوای دەستنیشانکردن ڕێكاری تایبەت دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەكرێت

بابەتی دواتر

شرۆڤەكارێكی سویدی: تاکە سەرکەوتن ئامینە کاکەباوە بەدەستیهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین 50 بۆ 100دینار…
Total
0
Share