كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیارێكی نوێی دەركرد

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمی بوون بە كارمەند لە رۆژی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان درێژكراوەتەوە.

لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، “ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمی بوون بە كارمەند لە رۆژی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان تاوەكو 28ی نیسان درێژكراوەتەوە”.

ئاگادارییەكە ئاراستەی فەرمانبەرانی حكومی، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان و هەڵگرانی بڕوانامەی بكالۆریس، دبلۆم و ئامادەیی كراوە.

بابەتی پێشتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە دوا هەڵوێستی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share