نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی فڕێدرابوو

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی هەفتەی ڕابردوو دۆزرایەوە، تائێستا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و چاوەڕوانی بڕیاری دادوەر دەکەن.

رائد عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی هەفتەی ڕابردوو لە نزیک شەقامی شۆراو فڕێدرابوو و دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە برایە نەخۆشخانەی ئازادی، دوای باشبوونی دۆخی تەندروستی ڕەوانەی بەشی “خودەج”ی نەخۆشخانەی منداڵان کراوە”.

وتیشی، “چەند کەسێک داوای لەخۆگرتنی منداڵەکەیان کردووە، بەڵام ئەمەش ڕێوشوێنەکانی قورسن و بە گشتی دوو بۆ سێ مانگی دەوێت تا یەکلایی دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کەسەی منداڵەکە لەخۆی دەگرێت، مەرجە دانیشتووی کەرکوک بێت، منداڵی دیکەی نەبێت، بەڵێننامەی بەخێوکردنی منداڵەکە پڕبکاتەوە، هەموو 15 ڕۆژ جارێک توێژەری کۆمەڵایەتی سەردانی ماڵەکەیان دەکات و چاودێری بەخێوکردنی منداڵەکە دەکەن”.

ئاشکراشیکرد، “لەخانەی منداڵانی بێسەرپەرشتی کەرکوک، نزیکەی 70 منداڵی لێیە، کە ئەمانە پێویستیان بە خزمەتکردنە، بەڵام لەوێ تەنها شەش دادەی لێیە کە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی منداڵ زۆر کەمە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر…
زیاتر ببینە

وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر ئاشكراكرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی ئەمڕۆی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای ئاشكراكرد و دەڵێت، لەسەر شوێنی ئاوفرۆشتن شەڕەكە دروستبووە.…
Total
0
Share