باسم عەوادی: پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابووەتەوە و چارەسەركراوە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابووەتەوە و توركیا ئامادەیی دەربڕیوە نەوت لە رێگای بۆرییەوە هەناردەبكرێت”.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 26 لێكتێگەیشتن لە نێوان عێراق و توركیا لە چەند بوارێكدا واژووكراون و توركیا بەشداردەبێت لە ئاوەدانكردنەوە و نەهێشتنی كێشەی كەمئاویی لە عێراقدا.

ئاشكراشیكرد، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكلابووەتەوە و توركیا ئامادەیی دەربڕیوە كە نەوت بە بۆری هەناردەبكرێت و كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن گرێبەستیان هەیە پێویستە نەوت لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت كە بۆ ئەوەش حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە.

بابەتی پێشتر

پارێزگای هەولێر: ئەگەر کاسبکارانی بازاڕی سپی قیستەکانیان نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share