پارێزگای هەولێر: ئەگەر کاسبکارانی بازاڕی سپی قیستەکانیان نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەموو کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی کە سودمەندبوون لە وەرگرتنی دوکانەکان ، ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ پابەند بن بە ئامادەکردن و رادەستکردنی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم لە رۆژی سێشەممە 23ی نیسانی 2024  تاوەکو رۆژی یەکشەممە 5ی ئایاری 2024 ، بۆ ئەوەی مامەڵەی گرێبەستی دوکانەکان ببەسترێت لە نێوان سودمەندبووان و لایەنی پەیوەندیدار.

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو کاسبکارانە دەگرینەبەر بەپێی بەڵێننامەی واژووکراو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی: ئەوانەی هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاریان داوە دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێت

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە کە لەرێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە رێکاری توند بەرامبەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر و جەختدەکاتە کە…
Total
0
Share