چێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ كورد دانوستاندن بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكەین

هاوپەیمانیی فەتح كە پێكهێنەرێكی سەرەكیی “چێوەی هەماهەنگی”ی شیعەكانە ڕایگەیاند، لیژنە پێكدەهێنن بۆ دانوستاندن لەگەڵ كورد بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەت.

فازڵ فەتلاوی یەكێك لە سەركردەكانی فەتح ڕایگەیاند، هەموو سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدردا كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەت.

چێوەی هەماهەنگی ئەو لایەنە شیعییانە لەخۆدەگرێت كە ناڕازین لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و لەلایەن مالكی و عامری و عەبادی و حەكیم و خەزعەلی-یەوە ڕابەرایەتی دەكرێت، بەپێی وتەی فەتلاوی، كۆبوونەوەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ماڵی موقتەدا سەدر لە نەجەف دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان “بەشێوەیەكی گەورەتر” و گەیشتن بە ئەنجامی ڕازیكەر.

ئەو ئەندامەی چێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چێوەی هەماهەنگی چەند لیژنەیەك پێكدەهێنێت بۆ دانوستاندن لەگەڵ كورد و سوننە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە.

بابەتی پێشتر

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ڕێگەنادرێت هیچ ژنێک بێناو بەخاکبسپێردرێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر 47 لاپتۆپی نەتەوە یەكگرتووەكان دزرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share