بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە مۆڵێك لە شارۆچکەی عەربەت کەوتەوە و زیانی ماددی زۆری بەدواوە بوو.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بینای (هادی مۆڵ) لە شارۆچکەی عەربەت کەوتەوە و دووکانێک سووتاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵكراوە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.