بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA بۆ رووفاتی 171 ئەنفالکراوی گەرمیان سکاڵای یاساییان لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق و پزیشکی دادی بەغداد تۆمارکردووە.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لە بەغداد لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لەگەڵ دادوەر نەجم عەبدوڵا ئەحمەد سەرۆکی داواکاری گشتی کۆبووینەوە و نوسراوێکی فەرمیمان رادەست کرد و سکاڵامان تۆمارکرد لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق و پەیمانگای پزیشکی دادوەری بەغدا بەهۆی جێبەجێنەکردنی ماددەی (6) بڕگەی (5) یاسای ژمارە (13) ساڵی (2015) ی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق تایبەت بە ئەنجام نەدانی پشکنینی DNA بۆ 171 روفاتی ئەنفالکراوی گەرمیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرۆکی داواکاری گشتی بڕیاریدا دۆسیە بۆ داواکاریەکە بکرێتەوە و هەر ئەمڕۆش نووسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کرد بۆ کاری پێویست”.

ماوەی چوار ساڵە ئەو رووفاتانە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی باشووری عێراق دۆزراونەتەوە تا ئێستا رادەستی کەسوکارەکانیان نەکراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتی و هاوپه‌یمانان یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ده‌وێت و پارتیش په‌رتی ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی…
Total
0
Share