وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چین دەکات

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزارەتی دەرەوە ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارە وەزیری دەرەوە سەردانی چین بکات و لەبارەی چەند پرسێکی تایبەتەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، ”ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە لە دووەم سەردانیدا بۆ چین لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، رۆژی چوارشەممە سەردانی شەنگەهای و پەکین دەکات بۆ ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چین و سەردانەکەی سێ رۆژ دەخایەنێت”.

پێشبینیدەکرێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا چاوی بە شی جینپینگ، سەرۆکی چین بکەوێت و کۆببنەوە، هەرچەندە هەردوولا تا ماوەیەکی کەم پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە هیچ شتێکی رەسمی لەو بارەیەوە بڵاوناکەنەوە.

بەپێی رۆژنامە ئەمریکییەکان چەند ناکۆکییەک لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە کە دەیانەوێت چارەسەری بکەن ئەوانیش پرسەکانی جەنگ، تایوان، دەریای باشووری چین، کۆریای باکوور، هۆنگ کۆنگ و مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ چەند پرسێکی تایبەت بە بازرگانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا کۆتاییدێت بەڵام لە ئەرکەکەی دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، سەرەڕای تەواوبوونی ئەرکەکەی، بەڵام تۆم باراک لە سوریا و عێراق لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت. مارکۆ…
Total
0
Share