دوو كۆپتەر لە ژاپۆن كەوتنە خوارەوە و قوربانییان لێكەوتەوە

لانیكەم كەسێك گیانیلەدەستدا و حەوتی دیكە لە ژاپۆن برینداربوون لە ئاكامی تێكشكانی دوو هەلیكۆپتەر لە جۆری (ئێس ئێچ-60)ی سەر بە هێزە دەریاییەكانی ئەو وڵاتە.

رووداوەكە لەمیانەی مانۆڕێكی سەربازیدا بوو لە زەریای هێمن لە درەنگانی دوێنێ شەممەدا.

مینورۆ كیهارا، وەزیری بەرگریی ژاپۆن رایگەیاند، رووداوەكە بە نزیكەیی 270 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی دوورگەی توریشیما لە زنجیرە دوورگەی ئیزو-ی باشووری تۆكیۆ بووە لەكاتی راهێنانێكی شەوی دژە ژێرئاوگەڕ لە ناوچەكەدا و، باوەڕوایە بەریەككەوتبن.

هەلیكۆپەری (ئێس ئێچ-60)ی سەر بە هێزی دەریاییە، درێژییەكەی 19.8 مەتر و كێشی 10.9 تۆن-ە، دەتوانێت تا چوار كەس هەڵبگرێت و، سیستمی تایبەت بە دژە ژێرئاوگەڕی تیایە.

بابەتی پێشتر

پێشنیازێكی نوێ بۆ خەرجكردنی سێ مووچە نەدراوەكە دەخرێتەڕوو

بابەتی دواتر

لە شارۆچکەی عەربەت ئاگر لە مۆڵێک کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سەروو 110 دۆلار بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا…
Total
0
Share