بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە ئەفغانستان ’13 كەس كوژران’

دیمەنێكی تەقینەوەكە فۆتۆ: Social Media

لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقینەوەیەكی خۆكوژی ڕویدا و تەندروستیی ئەو وڵاتە دەڵێت، “13 كەس كوژراون و 20ی دیكەش برینداربوون”.

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژییەوە لە دەرەوەی ناوەندی فێركاری لە ڕۆژئاوای كابول، 10 كەس كوژراون و 20ی دیكەش بریندار بوون”.

بەلام پاش كەمێك لەو ڕاگەیەندراوە، تەندروستیی ئەو وڵاتە ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 13 كەس.

پۆلیسی كابول ئاماژەی بەوەكردووە، “تەقینەوەكە خۆكوژی بووە و بنكەیەكی دانیماركی كردووەتە ئامانج”.

 

بابەتی پێشتر

بەدوای خۆشیدا دەگەڕێیت؟.. لەگەڵ ئەوانی تردا بەخشندەبە

بابەتی دواتر

هەڵەبجە.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share