نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سەروو 110 دۆلار بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی زیاتر بوونی مەترسییەکان لە کەمبوونەوەی بەرهەم لە دوای سزاکانی سەر ڕوسیا، هەروەها هاوردەکاران لەهەوڵی دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکدان لەئەگەری ڕوودانی دۆخێکی لەوشێوەیەدا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەیانیی ئەمڕۆ بەبڕی 5.4 دۆلار و ڕێژەی 5.2% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 110.9 دۆلار، ئەوەش بەرزترین نرخە لەدوای ساڵی 2014ەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 5.2 دۆلار و ڕێژەی 4.8% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 108.14 دۆلار و لەدوای ساڵی 2013ەوە بەرزترین نرخە پێیگەیشتووە.

جۆستن سمیرک شارەزای ئابوری دەڵێت، پرسەکە سەرجەمی پەیوەستە بە دڵنیایی و پاڵپشتیی بازرگانی کە لەژێر کاریگەریی هاوردەکانی دەریای ڕەشدایە.

هەناردەی نەوتی ڕوسیا ڕێژەی 8%ی سەرجەم نەوتی بازاڕەکانی جیهان پێکدەهێنێت.

کۆمپانیای ئۆکسۆن مۆبیل (XOM.N) دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند، لە کارکردن لە کەرتی نەوت و گازی ڕوسیا دەچنە دەرەوە بەهۆی هێرشی ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکرانیا، لەکاتێکدا کۆمپانیاکە هاوبەشی بەرهەمهێنانێکی گەورەیە لە دورگەی سخالین لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا.

لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا وڵاتانی ڕۆژئاوا سزای بەسەر هەناردەی وزەی ڕوسیادا نەسەپاندووە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ.

بابەتی پێشتر

زیلینسكى بۆ بایدن: ده‌ستدرێژیى ڕوسیا بوه‌ستێنن

بابەتی دواتر

بایدن: سزای ڕوسیا دەدەین، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیمان نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share