ئەو خۆراكانەی پڕ لە كۆلاجینن و گەنجتر دەرتدەخەن

لەگەڵ دەركەوتنی چاڵ، چرچی و پەلەی پەیوەندیدار بە تەمەن لەسەر رووی پێست، زۆر كەس هەوڵدەدەن پارێزگاری لە روخساری گەنجانە بكەن لەڕێی گرنگیدان بە سیستمی خۆراك كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری هەیە.

دیڤ رایلی، گەورە زانا لە كۆمپانیای (ئەبسلوت كۆلاجین) دەڵێت، هەندێك گۆڕانكاری لە سیستمی خۆراكدا هاریكار دەبێت لەسەر مانەوەی روخسار و بە گەنجتر دەركەوتنی، وەك ئەوەی رۆژنامەی (دەیلی ئێكسپرێس)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

دەشڵێت، ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە جۆرێك لە پرۆتین، كە ناسراوە بە كۆلاجین، هاریكار دەبێت لە پارێزگاریكردن لە پێستێكی بەهێز و گەش.

كۆلاجین بە زامنێكی باشی مانەوەی پێست و رێگری لە چرچبوونی دادەنرێت، هەروەك سەرچاوەیە بۆ چاكبوونی ماسولكەكان.

ئەمانە پێنج لەو خۆراكانەن كە دەوڵەمەندن بە كۆلاجین و رایلی رێنوێنیی خواردنیان دەكات:

مریشك
پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی كۆلاجین، چونكە ترشە ئەمینییەكان و كانزاكان كە لە مریشكەوە دەستماندەەوێت، نمونەییە بۆ پەرەپێدانی كاری كۆلاجین لە جەستەدا.

سپێنەی هێلكە
سپێنەی هێڵكە سەرچاوەكەیەكی باوی پرۆتینە كە بەشێوەیەكی گشتی لەلایەن یاریزانانی لەشجوانییە دەخورێت، بەڵام سوودەكانی تەنها لە باشكردن و چاككردنەوەی ماسولكەكاندا كورت نابێتەوە.
سپێنەی هێلكە بەشێوەیەكی تایبەت دەوڵمەندە بە ترشی ئەمینی كە ناودەبرێت بە پۆلین، ئەویش پێكهاتەیەكی سەرەكیی كۆلاجین-ە و هاریكاریی پێست دەكات بۆ درەوشانەوە.

توو
توو بەوە ناسراوە كە خواردنێكی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، كە هۆكارە بۆ زیادكردنی بەرهەمێنانی كۆلاجین لەناو جەستەدا.

سیر
سیر بە “سەرچاوەیەكی گرنگی بەرهەمهێنانی كۆلاجین” دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە پێكهاتەكانی گۆگرد كە گرنگە بۆ دروستبوونی ریشاڵەكانی كۆلاجین و پارێزگاریكردن لە سەلامەتیی پێكەوەگرێدانی شانەكان.
لەڕێی زیادكردنی سیر بۆ ژەمەكانت، تەنها تامەكەی ناگۆڕیت، بەڵكو روویەكی گەش بۆ خۆت دەستەبەر دەكەیت.

پاقلەمەنییەكان
پاقلەمەنییەكان، وەك فاسۆلیا و نیسك و نۆك، بە “باشترین بژاردە”ی پاڵپشتیی كۆلاجین دادەنرێن.
پاقلەمەنییەكان دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ترشە ئەمینییە سەرەكییەكان، زۆر سوودبەخشن بۆ هاریكاری لە بەرهەمهێنانی كۆلاجین.

بابەتی پێشتر

سودانی: لەگەڵ سەرۆک بایدن لەبارەی کاراکردنی رێککەوتنی ستراتیژی قسەمان کرد

بابەتی دواتر

سێنتکۆم: هیچ هێرشێکمان لە عێراق ئەنجام نەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share