ئەو کەسانەی ماڵیان لە نزیک فڕۆکەخانەیە تووشی چی دەبن؟

توێژینەوەیەکی زانستیی ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی ماڵیان لە نزیک فڕۆکەخانەیە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ هەیە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە لایەن شارەزایانی بەریتانییەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، “ئەو کەسانەی ماڵەکانیان لە نزیک فڕۆکەخانەکانە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ هەیە”.

توێژەران دەڵێن،” هۆکاری حاڵەتەکە بۆ ئەو دەنگە بەرزانەی فڕۆکەکان دەگەڕێنەوە کە لە درەنگانی شەود دروستی دەکەن، کە دەبنە هۆی زیاتر دەردانی هۆڕمۆنی دڵەڕاوکێ و جگە لەوەی فشاری خوێن بەرزدەکەنەوە”.

بە وتەی توێژەران ئەو پیاوانەی تەمەنیان سەروو 65 ساڵانە بەراورد بە کەسانی دیکە زیاتر مەترسییان لەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share