كەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێكی لەبارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزمتردەبن بە ڕێژەی (1-2) بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 29

سلێمانی : 28

دهۆك : 29

زاخۆ : 30

هەڵەبجە : 30

كەركوك : 32

سۆران : 26

حاجی ئۆمەران : 18

گەرمیان : 34

بابەتی پێشتر

هێمن میرانی: چوار هەزار پاسپۆرت وەرنەگیراونەتەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی تەقینەوەكەی سلێمانی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share