هێمن میرانی: چوار هەزار پاسپۆرت وەرنەگیراونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، چوار هەزار پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر تەواوكراون، بەڵام خاوەنەكانیان نەچوون وەریبگرنەوە.

ئەمڕۆ هەینی، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، چوار هەزار پاسپۆرت لە بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر تەواوبوون و خاوەنەكانیان ناچن وەریگرنەوە.

دەشڵێت، “لەو پاسپۆرتانە تێیاندایە ساڵ و چەند ساڵی بەسەردا تێپەڕبووە، بەڵام وەرنەگیراونەتەوە.و كاتێك فشار لەسەر بەرێوەبەرایەتییەكانمان هەیە واستەی دونیا دەكەن، فشاری دونیامان بۆ دێنن بەس نۆرەیەكی پاسپۆرت وەربگرن، ئێستاش ئەوەتا پاسپۆرتەكانیان دەرچووە و پارەیان خەرجكردووە ناچن وەریگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەكان لە كاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابیندەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم چەند بڕیارێیكی نوێی دەركرد و یەكێك لە بڕیارەكان دابینكردنی كارەبای بەردەوامە بۆ ناوەندەكانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی…
Total
0
Share