چیرۆکی گیانلەدەستدانی گەنجێک لەکاتی سەیرکردنی یاریی نێوان ریال مەدرید و مانچستەر سیتی

شەوی رابردوو، گەنجێک لە پارێزگای میسان لەکاتی سەیرکردنی یاریی نێوان ریال مەدرید و مانچستەر سیتی گیانیلەدەستدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو گەنجە ناوی عەباس مەریانییە لەکاتی سەیرکردنی یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی لە  بینای کافێیەک لە پارێزگای میسان، کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ لێکۆڵێنەوە لەهۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ گومانێکی تاوانکاریی لەسەر نییە.

شەوی رابردوو، لە قۆناغی هەشتی  چامپیۆنزلیگدا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی رووبەڕووی یەک بوونەوە، ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بووە براوەی یارییەکە و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

هەنگاوێكی نوێ لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share