هاوپەیمانێتییەکەی عەبادی: با ناکۆکییەکان لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران نەبن

هاوپەیمانیی نەسر لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایکرد، ناکۆکییە سیاسییەکانی عێراق لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران نەبن و لایەنە سیاسییەکان نەخشەڕێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق دابنێن.

هاوپەیمانیی نەسر، کە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ” پاڵپشتی هەر دیالۆگ و نزیکبوونەوەیەک دەکەین و کاری بۆ دەکەن کە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی”.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هیچ هەڵوێستێکی نوێمان نییە پەیوەست بە کاندیدی سەرۆک وەزیران، ئەو دەنگۆیانەی بڵاویدەکەنەوە، بە ئەجێندای لایەنێکی تایبەتە و پەیوەندی بە چارەسەری قەیران و کۆتایهێنان بەو چەقبەستوویی سیاسییەوە نییە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “ناکۆکی نێوان هێزە سیاسیەکان پێویستە لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران نەبێت، لەسەر ئەو بنەمایەی چەند لە بەرژەوەندیی لایەنە سیاسییەکەیە، بەڵکو پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە بێت چۆن دەتوانێت حوکمداریەکی باش بکات بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو، ئەمەیان ئەوەیە کە خەڵك و هێزە نیشتیمانییەکان داوایدەکەن”.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی نەسردا جەخت لەوە کراوەتەوە، “ئەرکی هێزە سیاسییەکانە، کاربکەن بۆ بەرهەمهێنانی ڕێکەوتنێکی سیاسیی دەستووری کە دۆخێکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دروستبکات، نەک ناکۆکی لەسەر پلە و پۆست”.

بابەتی پێشتر

بە گۆڵێك، مێسی كۆمەڵێك ڕیكۆردی تۆماركرد

بابەتی دواتر

زوها حەدید و باوکی و چیرۆکی شامپۆکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share