ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

بە سەرپەرشتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، کۆدەبێتەوە.

وتیشی، “یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەکە کردووە، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین”.

بەپێی مەرسومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.

بابەتی پێشتر

مێردمنداڵێک لە گەرمیان ونبووە و کەسوکارەکەی لە رێگای ئێستاوە سۆراغی دەکەن

بابەتی دواتر

چیرۆکی گیانلەدەستدانی گەنجێک لەکاتی سەیرکردنی یاریی نێوان ریال مەدرید و مانچستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share