سەرۆك وەزیرانی عێراق پارچە شوێنەوارێك وەردەگرێتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەری، لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەرگرتنەوەكە لە مۆزەخانەی مترۆبۆلیتان بووە لە نیویۆرك.
دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هەماهەنگی دەكات بۆ گواستنەوەی پارچە شوێنەوارێكی سۆمەریی دێرین كە مۆزەخانەی مترۆبۆلیتان بۆ هونەرەكان لە شاری نیویۆرك بۆ عێراقی دەگەڕێنێتەوە.
پابەندیشی نیشاندا بۆ گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەواری دیكەی عێراقی لە ئایندەدا.