ئیمارات زۆرترین رێژەی بارانبارینی لەماوەی 75 ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

بارانبارینێکی مەودا درێژ رووی لە وڵاتی ئیماڕات کردووە و لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و لەو کاتەوە دەستکراوە بە تۆمارکردنی داتاکانی کەشوهەوا، هاوشێوەی نەبووە.

ناوەندی نیشتیمانیی کەشوهەوای ئیمارات بڵاویکردەوە، ئەو بارانەی لەماوەی 24 کاتژمێردا تاوەکو شەوی سێشەممە تۆمارکراوە ژمارەیەکی پێوانەییە لە مێژووی وڵاتەکەدا و پێشبینی بارانبارینی زیاتریش دەکرێت.

بە گوێرەی ئەو داتایانەی لە ناوەندی کەشوهەوای شاری عەینی وڵاتەکە تۆمارکراون، تەنها لەوێ زیاتر لە 254.8 ملیمەتر باران باریووە لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا.

بارانبارینەکە هۆکارێکە بۆ زیادبوونی تێکڕای بارانبارینی ساڵانە لە ئیمارات و بەرزکردنەوەی یەدەگی ئاوی ژێر زەوی وڵاتەکە بەشێوەیەکی گشتی.

بابەتی پێشتر

پارچە شوێنەوارێك لە ئەمریكا رادەستی سودانی دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی نەخۆشییەکەوە 26 ساڵە نەیتوانیوە پێبکەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share