49 كەس لەسەر دزینی نەوتی خاو دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی بە قاچاخبردنی نەوتی بەسرە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 49 كەس لەسەر دزینی نەوتی خاو دەستگیركراون كە رۆژانە 490 ملیۆن دیناریان دەستكەوتووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كە تێیدا هاتووە، باندێكی بە قاچاخبردنی نەوتی خاوی بەسرە دەستگیركران كە رۆژانە 20 بۆ 30 تانكەر نەوتیان دزیوە و و داهاتیان 490 ملیۆن دیناری رۆژانە بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ژمارەیەك ئەفسەر و پلەدار دەستگیركراون كە كارئاسانییان بۆ ئەو باندە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: لە کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونی هاوردەی غازی ئێران ئاگادارنەکراوینەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بە فەرمی ئاگادارنەکراونەتەوە لە کۆتاییهاتنی لێخۆشبوون لە هاوردەکردنی غازی ئێران. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share