بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە كاتێكدایە، كە پسپۆرانی بواری ئابوری، رایانگەیاندبوو سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نەخۆشیی سورێژەوە هۆشداریدەدات

بابەتی دواتر

باسم عەوادی: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share