وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نەخۆشیی سورێژەوە هۆشداریدەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سورێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی توندی مەترسیداری درمییە دووچاری كۆئەندامی هەناسەدان دەبێت و دواتر بە لەشدا بڵاودەبێتەوە و ئەو كەسانەی دووچاری سوورێژەدەبن لەهەر تەمەنێكدا بێت، ئەگەر كەسەكە پێشتر سورێژەی نەگرتبێت یاخود كوتانی بۆ نەكرابێت زیاتر منداڵان و ژنانی دووگیان مەترسیان لەسەرە ئەگەر ڤاكسینیان وەرنەگرتبێت تووشی ئەم نەخۆشیە ببن.

ڕێكارەكانی گواستنەوەی سورێژە:

ئەم ڤایرۆسە بە ئاسانی لە رێگای كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگوازرێتەوە لەهەوادا لە رێگای”

* هەناسەدان و كۆكە و پژمە.

* دەستلێدانی ئەو رووانەی ڤایرۆسەكەیان پێوەیە.

* لەكەسێكی تووشبوو دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی ساغ لەماوەی چوار رۆژ پێش دەركەوتنی پەڵەی پێست و چوار رۆژ دوای دەركەوتنی پەڵەی پێست لە كاتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە.

نیشانەكانی سورێژە:

نیشانە سەرەتاییەكانی بە گشتی دوای 10 بۆ 14 رۆژ دەردەكەوێت و دوای چوونە ژوورەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ناو لەش و دەركەوتنی پەڵەی پێست دوای 7بۆ 18 ڕۆژ و ئەمانە نیشانەكاتنی نەخۆشیەكەیە:

– بوونی تایەكی بەهێز و كۆكە و هەڵامەت.

– پەڵەی سەر پێست.

– سووربوونەوە و تەڕیی چاوەكان.

دوای 3 بۆ 5 رۆژ لە دەركەوتنی نیشانە سەرەتاییەكانی پەڵە لەسەر پێست دروستدەبێت بە شێوەی پەڵەی سوور بەبێ كێم و برین، پەڵەكان لەدەم و چاو و بەشی سەرەوەی مل دەستپێدەكات تاپشتی گوێیەكان، لەوانەیە لە منداڵی شیرەخۆر و منداڵی تر سكچوون دروستبكات.

دەرەنجامە لاوەكیەكانی دوای تووشبوون بە سورێژە

* سكچوونی توند و ڕشانەوە.

* هەوكردنی گوێ و هەوكردنی سییەكان.

* هەوكردنی مێشك (هەڵاوسانی مێشك) پێدەچێت ببێتە هۆی كەڕبوون یان كێشەی بیروهۆش.

* كەڕبوون یان كوێربوون.

* لەبارچوونی منداڵ لای دایكی دووگیان یان مردنی كۆرپە لەسكی دایكی یان پێشوەختە لەدایكبوون.

* دابەزینی كێشی منداڵی تازە لەدایكبوو.

رێكارەكانی خۆپاراستن لەسوورێژە:

وەرگرتنی ڤاكسین باشترین رێكاری خۆپارێزییە لە نەخۆشیی سوورێژە ، وەرگرتنی ڤاكسین بەرگریی درێژخایەن دەدات بەرامبەر نەخۆشی سورێژە كە دەگاتە 97%.

چی بكرێت لەكاتی تووشبوون بە سورێژە؟

– مانەوە لەماڵەوە و دووركەوتنەوە لە شوێنە گشتییەكان و بەكارنەهێنانی هۆكاری گواستنەوەی گشتی.

– سەردان نەكردنی كەسانی تر بە تایبەت ئەوانەی كوتانی سورێژەیان بۆ نەكراوە.

– وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن و لەدەوام تاوەكو بەچاكبوونەوەی تەواوەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێك له‌ به‌رژەوه‌ندیى ئه‌و خوێندكارانەی‌ كه‌ كۆچیان كردووه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بریاری دا به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان كۆچیانكردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان…
Total
0
Share