بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران دەکەنەوە کە هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاساییە و دەستی پێکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشمان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کێشانەی هەبوون لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران چارەسەرکراون و هیچ رێگرییەک نەماوە و دەتوانن گەشتەکانتان ئەنجام بدەن .
ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و سیستمی بەڕێکردنی گەشتیاران لە دیوی ئێران، هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزەکە بۆ ماوەی زیاتر لە 24 کاتژمێر وەستا.