دژەتیرۆری کوردستان: مووشەکەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەکراون

شاری هەولێر

دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەكانی سەر شاری هەولێرەوە دەڵێت، “مووشەكەكان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی هەولێر كراون”.

دژەتیرۆری کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “کاتژمێر 1ی ئەمشەو لەڕێگەی 12 مووشەکی بالیستیکی گەڕەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردەئامانج، جگە لە زیانی ماددی زیانێکی گیانی نەبووە”.

دەشڵێت، “مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەکراون”.

كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕێگەی مووشەكەوە هێرشکرایەسەر شاری هەولێر و ژمارەیەك لە مووشەکەکان بەر ناوچەی نیشتەجێبوون کەوتن، بەپێی لێدوانی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، هێرشەكان زیانی گیانییان لێنەكەوتووەتەوە و زیانەكان تەنها ماددی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت

وه‌زیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت. له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى قوباد تاڵه‌بانى…
Total
0
Share