بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان: لەسەر بەڵێن و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان، رایدەگەیەنێت، لەسەر بەڵێن و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە.

عوسمان حەمە سەعید، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان، رایگەیاند، لەسەر بەڵێن و پشتیوانییەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کە بەڵێنی تەرخانکردنی بودجەی پرۆژەکەی دا، رۆژی شەممەی داهاتوو کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان، دەستپێدەکاتەوە.

وتیشی، لە سەرەتای ساڵی 2018ەوە دەست بە کارکردن لە پرۆژەکە کراوە، دەبوو لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵ تەواوبکرێت، بەڵام بەهۆی نەمانی بودجە و چەندین قەیرانەوە، نەتوانرا پرۆژەکە تەواو بکرێت.

لەبارەی وادەی تەواوبوونی پرۆژەکەوە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان، رایگەیاند، “ئەگەر بڕەپارەی پێویستمان بۆ تەرخانبکرێت، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواودەکەین”.

بەپێی وتەی عوسمان حەمە سەعید، مەودای پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان، 80 کیلۆمەترە، 35 پرد لەخۆدەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی عێراقی: لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

رێككەوتن كراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی پێدەدات. سەرچاوەكەوە…
Total
0
Share