بە وێنە.. دیمەنی ھەورەبروسکەی كەمێك لەمەوبەری ئاسمانی شاری سلێمانی

بارانبارین لە شاری سلێمانی و دەوروبەری دەستیپێكردووەتەوە و كەمێك لەمەوبەر دیمەنی هەورەبروسكە لە ئاسمانی شارەكەدا، بووە مایەی سەرنجی بەشێك لە هاوڵاتییان و شارەزایانی بواری كەشناسی.

پێشتر ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاندبوو، “ئاسمان و کەشی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری گۆڕاوە بۆ نیمچەھەور لەگەڵ ڕوودانی ھەورەبروسکە و نمەباران لە بەشێکی ناوچەکانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین و کاریگەرییەكەی لە ماوەکانی داھاتوودا و بە تایبەت لە شەودا زیاتردەبێت”.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بارانبارین دەستیپێکردووە و بە “ئاماژەیەکی دڵخۆشکەر” ناوزەدیكرد و ئاشكرایكرد، “لە مانگی داهاتووەوە شەپۆلەکانی بارانبارین بە فراوانی دەستپێدەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەران لە دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

تەندروستیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “سبەی دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگتنی زەوییە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی،…
Total
0
Share