کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکۆر”، لە بارەی گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا رایگەیاند، پێشوازی لەو گفتوگۆیانە دەکەین سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، و ئامادەین بۆ بەپەلە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
لە بارەی مەرجی ئەوان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەپیکۆر دەڵێت، پێویستە مەرجە داراییەکانیان لەرێگەی نووسراوی رەسمییەوە دڵنیایی پێبدرێت لەبارەی وەرگرتنی نەوت لە رابردوو و داهاتووشدا.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوی ئەمریکا، باس لە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کرا و بلینکن داوای کرد ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە.