وردەکاریی کۆبوونەوەکەی سودانی و لوید ئۆستن

لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناو بارەگای پێنتاگۆن لەگەڵ لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکادا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی رایگەیاند، 10 ساڵ بەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێپەڕیوە، لەم ماوەیەدا گەلی عێراق قوربانیی زۆریداوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانێتییەکە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرز دەنرخێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا دۆخی سەربازیمان لە ئاستێکی بەرزدایە، ئەو لیژنە هاوبەشەی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی پێکهێنرابوو لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سەربازی و ئەمنی دەکات.

لای خۆیەوە لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەردوولای بەرز نرخاند، جەختی لە کاری هاوبەشی هەردوولا لە چوارچێوەی رێکەوتن و لێکتێگەیشتی هاوبەشدا کردەوە.

بابەتی پێشتر

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: ئەمڕۆ هەڵمەتی نیشتمانیی کوتان دژی نەخۆشیی سورێژە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق مووچەی مانگی پێنج دابەشدەكات

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی…
Total
0
Share