هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دووپاتکردەوە و دەڵێت، “سەردانەکە لە پێناو بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی عێراقە.”
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، هاوپەیمانیەتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئاماژە بەوەدەکات بەشێوەیەکی ئەرێنی لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دەڕوانن بۆ ئەمریکا و پاڵپشتی تەواوی دەکەن.
هاوپەیمانیەتییەکە دەشڵێت، “وەفدەکەی عێراق بۆ مەبەستی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی عێراق و پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری سیاسیی و بەردەوامی بوژاندنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان سەردانەکەیان ئەنجامداوە.”
باس لەوەشکراوە، سەدانەکە دەرخەری ئەوەیە کە عێراق رۆڵی گرنگی لەناوچەکەدا هەیە و بۆ چالاککردنی رێککەوتنی چوارچێوەی سترایژییە.