باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: ئێستا كاتی گفتوگۆیە

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێستا كاتی گفتوگۆیە، عێراق تەنها بە گفتوگۆ دەتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببێتەوە.

ئێلینا ڕۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند، پێشوازی لە كشانەوەی خۆپیشاندەران لە دامەزراوە حكومییەكان لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە دەكەین و عێراق تەنها دەتوانێت بە گفتوگۆ ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببێتەوە.

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق داوای لە خۆپیشاندەران كرد پشتیوانی لە هەنگاوەكانی حكومەت بكەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا لە ئەمریكا دەكرێت سنوورێك بۆ “كوشتن”ی هاوڵاتییانی سڤیلی عێراق و سوریا دابنێت

دامەزراوەیەكی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمریكا هەوڵی نەداوە بۆ ئەوەی مردنی هاوڵاتییانی سڤیلی سوریا و عێراق بەهۆی بۆردوومانەكانییەوە…
Total
0
Share