دەوامی فەرمانگەكان لە هەڵەبجە ئاسایی دەكرێتەوە

قائیمقامی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دەوام لە فەرمانگەكانی سنوورەكە ئاسایی دەكرێتەوە و بە نووسراو سوپاس و پێزانین ئاراستەی مووچەخۆران دەكرێت.

نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ بە سه‌رپه‌رشتى ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە (ئاسایكردنەوەی دەوامی فەرمی لە دامەزراوەكانی حكومەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) ئەنجامدرا.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبونەوەكەدا بە گەرمی سوپاسی سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی دامەزراوەكانی حكومەت كرا لە ئەنجامی هەڵوێستی نیشتمانی و هەست بە بەرپرسیارێتی كردن و خۆڕاگرییان، كە لەماوەی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەدا نەیانهێشتووە مامەڵەی هاوڵاتییان و دەوامی فەرمی دامەزراوەكان بوەستێت. بۆ ئەم مەبەستەش گشتاندنێك ئاراستەی سەرجەم دامەزراوەكان دەكرێت تا سوپاس و پێزانینی سەرجەم فەرمانبەران بكرێت.

نوخشە ناسیح ئەوەشی خستەڕوو، دەوامی فەرمی لە دامەزراوەکانى حکومەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئاسایی دەكرێتەوە و، دەسەڵات دەدرێتە بەرپرسی یەكە کارگێرییەکان و بەڕێوەبەرانی ناحیەكان بۆ جێبەجێكردنی.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: پاڵپشتیی سەردانەکەی سودانی دەکەین بۆ ئەمریکا

بابەتی دواتر

دەستەی گەشتوگوزار: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share