كۆمسیۆن داوادەكات فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، داوادەكات ئەو فەرمانبەرانەی بە گرێبەست كار بۆ كۆمسیۆن دەكەن، بكرێن بە هەمیشەیی.

بە گوێرەی نووسراوێكی كۆمسیۆن كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كردووە و كەمێك لەمەوبەر لە میدیایەكی عێراقیدا بڵاوكراوەتەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوا دەكات فەرمانبەرانی بكرێن بە هەمیشەیی.

لە نووسراوێكدا، جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، “بەپێی یاسا و بڕگەكانی تایبەت بە كاری كۆمسیۆن و دامەزراندنی كارمەند و فەرمانبەرەكانی، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی بە گرێبەست لە كۆمسیۆن كاردەكەن، بكرێن بە هەمیشەیی.”

سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە درێژەی نووسراوەكەیدا بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان، ڕایگەیاندووە، “بەوپێیەی هەڵبژاردنی پەرلەمان نزیكبووەتەوە كە 6ی 6ی 2021 و بەهۆی كەمیی ژمارەی فەرمانبەران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و نووسینگەكانی لە پارێزگاكاندا، هەروەها لە پێناو سەقامگیربوونی دۆخی كاری فەرمانبەرێتیی كارمەندانی كۆمسیۆن، داواكارین فەرمانبەران و كارمەندانی كۆمسیۆن بخرێنە سەر میلاكی هەمیشەیی.”

بابەتی پێشتر

ژێرزەمینى پارەکان لاى کێ بوو؟

بابەتی دواتر

هەولێر.. دەستڕێژی گولـە لە پیاوێک کرا و کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share