جیاكردنەوەی دەنگەكانی كەركوك و سێ پارێزگای دیكە ئەنجامدەدرێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن جیاكردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی چەند وێستگەیەك لە كەركوك و سێ پارێزگای دیكەی عێراق دەستپێدەكات.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كۆمسیۆن دەستیكردووە بە جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكانی 19 وێستگەی دەنگدان كە تانەیان لەسەر هەیە.

هەر ئەمڕۆ 253 وێستگەی موسڵ، 169 وێستگەی سەڵاحەدین و هەشت وێستگەی زیقار جیاكردنەوەی دەنگەكانیان دەستپێدەكات، وەك ئەوەی غلای ئاماژەی پێدا.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە كۆمسیۆن كارەكانی جیاكردنەوە و ئەژماری دەستی بۆ ئەو وێستگانەی پارێزگاكان دەستپێكردووە كە لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە تانەیان لێدراوە.

لە 10ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا، تائێستا كۆمسیۆن تەنها ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكەی ڕاگەیاندووە و ئەنجامی كۆتایی پاش یەكلاكردنەوەی جیاكردنەوەی دەستیی وێستگەی پارێزگاكان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەیان كلدانی سەرەخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات و داوای پێكەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی هاوخەمیی بۆ شەهیدبوونی ئەفسەرێكی هێزەكانی كۆماندۆ و برینداربوونی فەرماندەی هێزەكە…
Total
0
Share