هەڕەشەی كوشتن لە “مەلایەك” دەكرێت

عەلی شەریفی كە پیاوێكی ئایینیی شیعەیە، لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووكدا ڕایگەیاند، هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت و گولـلەیەك و نامەیەكیان فڕێداوەتە ماڵەكەیەوە و تیایدا هەڕەشەی كوشتنیان لێكردووە.

ئەو پیاوە ئایینییە دەڵێت، “چەندین هەڕەشەی ترم لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لێكراوە و دەڵێن دەتكوژین، بۆیە خۆم ئامادەكردووە ڕوو لە هەولێر بكەم”.

عەلی شەریفی پیاوێكی ئایینیی جێگە مشتومڕی شەقام و ڕای گشتییە، لە كۆڕ و كۆبوونەوە و دانیشتنەكاندا نوكتە و بەسەرهاتی گاڵتەئامێز دەگێڕێتەوە. چەند مانگێك لەمەوبەر بەهۆی تاشینی ڕیشی و گۆڕینی ستایلی پۆشاكەكەیەوە، ڕەخنەی زۆری لێگیرا.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەریفی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەركەوت كە چەند ژنێك تەوقەی لەگەڵدا دەكەن و یەكێكیان ماچی دەكات، ئەوەش كاردانەوەی فراوانی لێكەوتەوە و ناوەندی ئایینیی شیعەی عێراقی تووڕەكردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ سۆسیداد 1-1 ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

بابەتی دواتر

كازم ساهر هۆكاری ڕاستەقینەی پشت ناسناوەكەی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share