جومانە غەلای: 5 نمونەی کارتی دەنگدان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، نمونەی کارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ئامادەیە و لە 180 بنکەش هەڵبژاردنی ئەزموونی بەڕێوەدەچێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”5 نمونەی کارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنەوە بۆ هەریەکە لە سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە و دانەیەکیش بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەکراوە و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیۆن دەکەین بۆ پەسەندکردنیان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە رێگەی لیژنە تەکنیکییەکانەوە، یەکەم هەڵبژاردنی ئەزموونی لە رۆژی 16ی نیسان بە سەرپەرشتی عەباس فەتلاوی، لێپرسراوی کارگێڕیی هەڵبژاردنەکان ئەنجامدەدات”.

سەبارەت بە بنکەکانی دەنگدان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئەزموونییە، وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت، ”بنکەکانی دەنگدان بۆ ئەو هەڵبژاردنە 180 بنکەیە و حەوت بنکەیان بۆ دەنگدانی تایبەتە کە لە فەرمانگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە هەرێم ئەنجام دەدرێت و 173 وێستگەکەی دیکەش بۆ دەنگدانی گشتییە”.

بابەتی پێشتر

داوای گەڕاندنەوەی ئەو وانەبێژانە دەکرێت کە دوورخراونەتەوە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی 273 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share