لەسنووری خانەقین داعش هێرشێکی ئەنجامدا و کوژراو و بریندار هەن

چەکدارانی داعش لە گوندێكی ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین هێرشێکی بۆ سەر سوپای عێراق ئەنجامدا و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە عێراقییەکان کوژران و برینداربوون.

شەماڵ عەبدولڕەحمان بەرپرسی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی کۆکس ڕایگەیاند، داعش لە گوندی ئیسلاح لە باکووری ناحیەی جەلەولا هێرشیکردووەتە سەر سوپای عێراق.

وتیشی، هەرچەندە ئاماری ورد لەبارەی کوژراو و بریندارەکان نییە، بەڵام لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوایاندا ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای عێراق کوژراون و برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، داعش بە گوللـە هاوەن هێرشی بۆ سەر گوندەکە ئەنجامداوە و لەئەنجامدا دوو کەس کوژراون، کە دوو ژنی گوندەکە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی رفێندراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی رفێندراودا گیرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ و دەوربەری دەکاتەوە، شەقامێکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دادەخرێت. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share